هەواڵێكی گرنگ سەبارەت بە موچە پاشەكەوتكراوەكان


لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕاپۆرتێكی گشتگیریان ئامادەكردووە تایبەت بە چەند پرسێكی گرنگی پەیوەست بە مووچەخۆران لەوانەش پاشەكەوتی مووچە و پلەبەرزكردنەوە.

زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە میدیای حزبەكەی ڕاگەیاند "لە لیژنەكەمان ڕاپۆرتێكی گشتگیر ئامادەكراوە كە چەند بڕگەیەكی گرنگ لە خۆدەگرێت، لەوانە دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران كە ماوەی شەش ساڵە بە نایاسایی ڕاگیراوە و لەگەڵ نەبوونی یاسای بودجە كە هەرێمی كوردستان هەشت ساڵ زیاترە یاسای بودجەی نییە".  

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، حكومەت قەرزی لای مووچەخۆرانە و ماوەی چەند ساڵێكیش پاشەكەوت لەسەر مووچە كراوە بۆیە دەتوانرێت قەرزەكانی حكومەت لە مووچە پاشەكەوتكراوەكان بدرێنەوە جۆرێك لە "مقاصە"لە نێوان قەرزەكاندا بكرێن.   

هەروەها وتویەتی "ڕاپۆرتەكەمان ئامادەكردووە و سەرقاڵی ڕێكخستنەوەین و دواتر دەخرێتە بەردەم دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بەمەبەستی بانگێشتكردنی وەزیری دارایی و هەر كاتێك ئامادەی كۆبوونەوەی پەرلەمان بوو ئەوا ڕاپۆرتەكە تاووتوێ دەكرێت و بڕیاری لەبارەوە دەدرێت".  





AM:11:58:05/08/2022