کەشناسی هەرێم لەبارەی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لەبارەی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە. 

کەشناسی هەرێم لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ڕۆژی دووشەممەوە پلەکانی گەرما بە نزیکەی دوو بۆ چوار پلە نزم دەبێتەوە کاریگەری ئەو شەپۆلە گەرمەی رووی لە ناوچەکەمان کردبوو لە رۆژی دووشەممەوە لاوازدەبێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، بەرزترین پلەکانی گەرما لە سەنتەری پارێزگاکان نزم دەبێتەوە دەگاتە ئاستی ئاسای خۆی بەشێوەیەک لە سەنتەری شارى ھەولێر بۆ (٤١ یان ٤٢ پلەی سیلیزی و سەنتەری شارى سلێمانی ٤٠ یان ٤١ پلەی سیلیزی و دھۆک ٤٠ یان ٤١ پلەی سیلیزی ھەڵەبجە ٤٢ یان ٤٣ پلەی سیلیزی کەرکوک ٤٣ یان ٤٤ پلەی سیلیزی)  دەبێت.

بەیانی ئەمڕۆش کەشناسی هەرێم دەربارەی ڕەوشی کەشوهەوای سبەی شەممە باسی لەوەکرد، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ تۆزێکی سوک بە درێژایی کاتەکان، کاریگەری تۆزەکە زیاتر دەبێت لە سنووری پارێزگای کەرکوک و بەشێک لە ناوچەکانی باشووری هەرێم، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشوو. 


PM:07:00:05/08/2022