ئەمڕۆ هەینی ئەدھەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی ڕاگەیاندراوێکی
بڵاوکردەوە، ڕایدەگەیەنێت " من
پێشنیار دەکەم پەرلەمانی کوردستان پرۆژە یاسایەک بخاتە دەنگدان بۆ ئەوەی تەواوی
بابەت و یاسایەکانی کە پەیۆەستن بە دێموکراسی و ئازادی و پەرلەمان دەنگی لە سەر داوە، وەک ئازادی رۆژنامەگەری و ئازادی بیرو ڕا وئازادی خۆپێشاندان قەدەغە
بکرێن" .
لەو راگەیاندنەدا کە ئەمشەو بڵاویکردەوە کە ئەدهەم بارزانی دەشڵێت" ئەو کاتەی ئەو کارەتان کرد، جەماوەری داماوای
کوردستان واز لە رۆژنامەنوسی و ئازادی بیر
و ڕا دەڕبرین و خۆپێشاندان دێنێت، چیتر
ناگیرێت و نا ڕفێندرێت و موبایلەکانیان نابردرێن و لە کوتای دا زیندانی
ناکرێن، چۆنکە ئاگادار دەبن کە ئەم کارانە لە ولاتی سەدان ھزاران شەھید دا قەدەغە و یاساغە" .