بەیانی ئەمڕۆ بەهای نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەیان دووبارە ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
لە ئێستادا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت لە ئێستادا بە ٩٤ دۆلار و ٦٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٩٤ دۆلار و ١٢ سەنت بوو.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٩ دۆلار و یەک سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، لە کاتی داخستنی بازاڕدا بە ٨٨ دۆلار و ٥٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرا.
لە ماوەی رابردوودا نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە سەروو (١٣٠) دۆلار، بەڵام بەهۆی زیادبوونی ئەگەرەکانی رێککەوتن لە نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەهاکەی دابەزیووە، بەڵام بەراورد بە ساڵانی پێشوو نرخەکەی لە بەرزیدایە.