هەولێر.. ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت

بەهۆی پشوی سبەینێوە بڕیاردرا لە سنوری پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ یەک شەممە ٧ی ئاب مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشبکرێت.

کەناڵی سپی میدیا لە تێلیگرام جۆین بکە  ..

ئەمڕۆ لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندیی هەولێر ڕایگەیاند، "بەڕێوەبەری سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری پەروەردەی ناوەندی ھەولێر ئاگادار دەکەینەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٢⁄٨⁄٧ کاتژمێر ١٠ سەردانی دیوانی پەروەردە ⁄ بەشی ژمێریاری بکەن بۆ وەرگرتنی چەک و لیستی مووچەی مانگی حەوت."  

 

ئەوەش لەکاتێکدادێت، کە سبەینێ دووشەممە ٨ی ئاب، بەهۆکاریی ڕۆژی عاشورا پشووی فەرمییە

 

 



AM:09:46:07/08/2022