هاوڵاتییه‌ك به‌ ده‌ستڕێژی گوللە كوژرا

نیوه‌رۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ لە ناحیەی زەڕایەنی قه‌زای شاره‌زوور هاووڵاتییەکی تەمەن (٣٦) ساڵ به‌ دەستڕێژی گوللە کۆتایی بە ژیانی هێنرا. 

کەمال ئەحمەد لێپرسراوی راگەیاندنی نەخۆشخانەی شەهید ڕووف بەگ لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" کاتژمێر (١٢:٠٠)ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی هاوڵاتییەک ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا، کە ئاسەواری فیشەک بەسنگیەوە بووە، پاش رێککارە پزیشکیەکان تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا بۆ توێکاری". 

بەپێی زانیارییەکان، ئەو هاوڵاتییەی کوژراوە ناوی (ع، ح، ب)ە و تەمەنی (٣٦) ساڵە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا دەستدرێژی گوللەی لێکراوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە، ڕووداوەكەش پەیوەندی بە كێشەیەكی كۆمەڵایەتییەوە هەیە. 


PM:02:11:07/08/2022