پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەکرێت

وەزیری بازرگانی حکومەتی ھەرێم ڕایدەگەیەنێت" بڕیارە ئەمڕۆ پارەی قەرزی گەنمی جوتیاران بخرێتە سەر حیسابی ئێمە و لە دوو رۆژ رێکارەکان تەواو دەبن و دواتر دەست بە دابەشکردنی دەکرێت". 

کەمال موسلم وەزیری بازرگانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی ڕاگەیاند" بڕیارە ئەمڕۆ پارەی قەرزی جووتیاران بۆ ساڵانی (٢٠١٤ و ٢٠١٥ و ٢٠١٦) بخرێتە سەر حیسابی وەزارەتی بازرگانی، دواتر دەست بە رێکارەکان دەکەین کە تەواوبوو دابەش دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد، ھەندێک رێکاری بانکی ھەیە پێویستە بگیرێتەبەر و دوو رۆژی پێویستە بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی بکرێت، بەڵام گرنگ ئەوەیە پارەکە بگاتە دەستی ئێمە و دواتر ئێمە دەست بە دابەشکردنی دەکەین. 


PM:03:42:07/08/2022