كارەبای نیشتمانی كەم دەبێتەوە


بەھۆی شەپۆلی گەرما خواست لەسەر كارەبا زیادیكردوە و پێدانی كارەبای نیشتمانیش كەمكراوەتەوە.   

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی ھەرێم ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاندووە "لەئێستادا بەھۆی شەپۆلی گەرما، خواست لەسەر بەكارھێنانی كارەبا زۆر زیادیكردووە و فشار لەسەر تۆڕەكانی كارەباش دروستبووە، ئەوەش بووەتە ھۆی كەمكردنەوەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانی."   

 ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، "ھەوڵێكی زۆر ھەیە بۆ ئەوەی پێدانی كارەبای نیشتمانی بە ھاووڵاتیان زیاد بكەنەوە بۆ 15 كاتژمێر، بۆ ئەو مەبەستەش پڕۆژەیەك لە بازیان ھەیە و بڕیارە لە مانگی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ بڕی 500 مێگاوات كارەبا زیاد بكرێت."  

  



PM:09:56:07/08/2022