هۆشەنگ ئیبتهاج شاعیر و نوسەری دیاری ئێرانی کۆچی دوایی کرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی ئابی ٢٠٢٢ ئەمیر هۆشەنگ ئیبتهاج شاعیر و نووسەری دیاری ئێران لە تەمەنی (٩٣) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد. 

یەلدا ئیبتهاج کچی هۆشەنگ ئیبتهاج، بەیانی ئەمڕۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام هەواڵی کۆچی دوایی ئەم شاعیرە بەناوبانگەی ئێرانی بڵاوکردەوە.
ئەمیر هۆشەنگ ئیبتهاج سەمیعی گەیلانی ناسراو بە (ە . الف . سایە) لە ٦ی شوباتی ١٩٢٩ لە شاری رەشتی ئێران لە دایكبووە، خوێندنی ئامادەیی لە شاری تاران تەواوکردووە و لەو سەروبەندەشدا یەکەمین دەفتەرە شعری خۆی لە ژێر ناوی (ئاوازەکان)دا چاپ کردووە.

یەکێک لە گرنگترین بەرهەمەکانی هۆشەنگ پێداچوونەوەی غەزەلەکانی حافزی شیرازییە، کە بۆ یەکەمجار لە سەرەتای نەوەدەکانی سەدەی رابردوو بڵاویکردووەتەوە.

هەروەها لە ماوەکانی رابردوودا زۆرێک لە هونەرمەندە بەناوبانگەکانی ئێرانی وەک (محەمەد رەزا شەجەریان و هۆمایۆن شەجەریان) غەزەلەکانی هۆشەنگیان کردووە بە گۆرانی.

بەشێک لە بەرهەمەکانی:

ئاوازە یەكەمەكان (١٩٤٨)

سەراب (١٩٥٣)

مەشقی قەترانی ـ كانونی یەكەم (١٩٥٥)

كازیوە ـ ئایاری (١٩٩٥)

زەمین ــ تشرینی یەكەم (١٩٥٧)

چەند بەرگێك لە یەڵدا ـ ئابی (١٩٦٧)

یادنامە (وەرگێڕانی شیعری تومانیان شاعیری ئەرمەنی ) تەموزی (١٩٧١)

تاسپێدەی شەوی یەڵدا ـ تەموزی (١٩٨٣)

یادگاری خوێنی قۆچ ـ تشرینی دووەمی (١٩٨٣)

حافز بە هەوڵی سایە ( دیوانی حافز بە پێداچوونەوەی ئیبتهاج) چاپی یەكەم (١٩٩٥)

تاسیان (شیعرەكانی ئیبتهاج لە قاڵبێكی نوێ) تەموزی (٢٠٠٦)


AM:10:33:10/08/2022