درەنگانی شهوی رابردوو ڕووداوێکی تەقەکردن لە سنوری شاری هەولێر ڕوویدا، کە بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و هەروەها هاوڵاتییەکیش کە لەگەڵی بووە، بریندار کرا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" کاتژمێر (١٢:٣٠) خولەکی شەوی ڕابردوو هێزەکانمان ئاگادارکرانەوە، کە لە سنووری ناحیەی (کەسنەزان) ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوویداوە، کە لە ئەنجامدا کەسێک بەناوی (ئهحمهد ئیبراهیم) کوژراوە و هەروەها کەسێکیش کە لەگەڵی بووە، بریندار بووە بەناوی (ڕێبین نەوزاد خدر)".
ئاماژەی بەوەشکرد، هێزهكانیان توانییان شوناسنامەی بکوژەکان دەستنیشان بکەن، کە دوو کەسی هاوڕێی یەکتر بوون و یەکێکیان ناوی (ش. ع.)ـە و بکوژی دووەم ناوی (ئـ) تەقەیان لە بکوژ و زامدار کردووە، هۆکارەکەشی بۆ کێشەیەکی کۆنی نێوان کوژراو و بکوژ دەگەڕێتەوە.