بازیان.. کارگەیەکی دروستکردنی شیش داخرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد،  بەهۆی بوونی دووکەڵ و پاشماوەی ژەهراوییەوە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی (شیش)یان لە قەزای بازیان داخستووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "بەهۆی زۆری دووکەڵی ژەهراوی و دروستبوونی مەترسی بۆ ژینگەی سنوورەکە، دوێنێ سێشه‌ممه‌ ٩ی ئابی ٢٠٢٢مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی بازیان به‌ ئه‌رك دەرچوون بۆ شوێنی کارگەی شیشی سۆپەر ستیل لە قەزای بازیان، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە بوونی دووکەڵ و پاشماوەی ژەهراوی رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی کرانەوە و تا کاتی چارەسەکردنی کێشەکە کارگەکە داخرا".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی باسی ئەوەشکراوە،  پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە کراوەتەوە رادەستی دادوەر کراوە.

 



PM:01:54:10/08/2022