وەزارەتی کارەبا: دوو ملیار دینار بۆ سێ وێستگەی شاری سلێمانی خەرج دەکرێت

ئەمڕۆ چوار شەممە، ١٠ ئاب، وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، وەزیری کارەبا گرێبەستێکی نزیکەی دوو ملیار دیناری بۆ دابینکردنی سێ وێستگە لە سلێمانی لەگەڵ کۆمپانیایەکدا واژوو کردووە.


وەزارەتی کارەبا لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند " ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری کارەبا گرێبەستێکی نزیکەی دوو ملیار دیناری بۆ دابینکردنی سێ وێستگەی مۆبایلی کارەبا بۆ پارێزگای سلێمانی لەگەڵ کۆمپانیای مادۆ واژووکرد".


هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆژەکە لەماوەی ٣٦٥ رۆژدا جێبەجێدەکرێت و لە ریوڕەسمی واژووکردنی گرێبەستەکەشدا کەمال محەمەد وەزیری کارەبا ئاماژەی بە گرنگیی جێبەجێکردنی پرۆژەکانی کارەبای لە سنووری سلێمانی کرد بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ڤۆڵتییە و ئۆڤەرلۆد گرنگییەکی زۆریان هەیە و رۆڵیان لە بەهێزبوونی ژێرخانی کارەبادا هەیە.



PM:03:23:10/08/2022