خۆڵبارین و گەردەلول دەستپێدەکات

میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، گەردەلولی خۆڵبارین لە ناوەڕاست و باشوری عێراق دەستیپێکرد و ئاستەنگی بۆ بینین دروست کردوە و بەپێی پێشبینییەکان هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

میدیا کان باسیان لەوەکرد، خۆڵبارینی چڕ لە بەغداد و پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکردوە و لە ئێستادا شۆفێران بە ئاسانی ناتوانن رێگاکان بەکاربهێنن و ئاستەنگ بۆ بینین دروست بوە.

باسای لەوەشکرد، خۆڵبارینەکە سەرجەم شارەکانی ناوەڕاست و باشوریشی گرتوەتەوە و خۆڵبارینێکی کەمیش شارەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ رایگەیاند " سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان بە شێوەیەکى گشتى ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکى سوک و پلەکانی گەرما گۆڕانکاری ئەوتۆیان بەسەردا نایەت".

PM:04:28:10/08/2022