سه‌رۆكایه‌تی ئاسایشی سعودیه ڕایدەگەیەنێت" کەسێک له رێگه‌ی پشتێنه‌یه‌كی بۆمبڕێژكراوه‌وه له كاتی گه‌یشتنی هێزه‌ئه‌منییه‌كان، خۆی ته‌قانده‌وه".
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی سه‌رۆكایه‌تی ئاسایشی سعودیه، ئەمڕۆ هەینی له گه‌ڕه‌كی (ئه‌لسامر) له پارێزگای جه‌دده‌ی سعودیه، داواکراوێک له رێگه‌ی پشتێنه‌یه‌كی بۆمبڕێژكراوەوە خۆی ته‌قانده‌وه.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای ڕووداوەکە سێ كه‌س له هێزە ئه‌منییه‌كان و كه‌سێكی پاكستانی برینداربوون، داواكراویش ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا.