ئەمڕۆ یەک شەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی
زانستی ئەپلیکەیشنێکی نوێی بۆ خوێندکار، فەرمانبەر، هاوڵاتییان و مامۆستایان
بڵاوکردەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە
راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند " لە ئێستادا ئەپڵیکەیشنى MHE KRG بەردەستە بۆ سیستەمەکانى Android و iOS کە
خزمەتگوزارى Document Tracking دەخاتە
خزمەتى هاوڵاتییان و مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران و قوتابیانی کوردستان".
چۆنییەتی
بەکار هێنانی ئەپلیکەیشنەکەشی باسکردووە، ئەگەر کەسی بەکارهێنەر، هەر نوسراوێکی
هەبێت لە زانکۆی
A و
ئاڕاستەى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى یان هەر فەرمانگەیەکی سەر بە
وەزارەت کرابێت، دەتوانیت لە رێگەى داخڵکردنى ژمارەى نووسراوەکە و رێکەوتی
نوسراوەکە رۆژانە لە رێگەى مۆبایلەکەتەوە بەدواداچوونی بۆ بکات و هەنگاو بەهەنگاو
بزانی بەکوێ گەيشتووە".