هادی عامری سەردانی هەرێم دەکات

ئەمڕۆ یەك شەممە شاندێكی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆكایەتی هادی عامری سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات.

بڕیارە ئەمڕۆ یەك شەممە شاندێكی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرۆكایەتی هادی عامری سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لەگەڵ گەورە كاربەدەستانی هەرێمی كوردستاندا كۆببێتەوە.

دوێنێ عامری لەگەڵ محەمەد حەلبووسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراقیش دیداری هەبووە و لەسەر رەوشی عێراق گفتووگۆیان كردووە.

 

سەردانەكەلەی عامری بۆ هەرێم بۆ گفتووگۆیە لەسەر ئەو تەنگەژەیەی عێراقی گرتووەتەوە بەهۆی خۆپیشاندانەكانی سەدرەوە.

 

 



PM:01:27:14/08/2022