دوو مێردمنداڵ لە کاتی مەلەکردندا لە پرۆژەی ئاوی خورماتوو دەخنکێن

دوو مێردمنداڵ لە پرۆژەی ئاوی خورماتوو، بەهۆی نەشارەزاییان لە مەلەکردن خنکان و دوای دەرهێنانەوەی تەرمەکانیان ڕەوانەی بزیشکی داد کران.

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، دوو مێردمنداڵی تەمەن (١٢ - ١٣) ساڵان، لە شارۆچکەی خورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، لە کاتی مەلەکردندا خنکان. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، دوو منداڵەکە دانیشتووی گەڕەکی حەی عەسکەرین، بە مەبەستی مەلەکردن سەردانی پرۆژەی ئاوی خورماتوو-یان کردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی مەلەیان نەزانیوە، لەناو ئاوەکەدا خنکاون، هاوکات تەرمەکانیان ڕەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کراون. 


AM:12:00:15/08/2022