ساڵح محه‌مه‌د عێراقی ناسراو به وه‌زیرەکەی سه‌در، ژمارەیەک ڕێسا و ڕێنمایی بۆ خۆپیشاندانە ملیۆنییەکەی ڕۆژی شەممەی داهاتوو دیاریکرد.
ساڵح محەمەد عێراق، سەرکردە لە رەوتی سەدر و ناسراو بە وەزیری سەدر، ئەمشەو دووشەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" سەماحەتی موقتەدا سەدر، دەڵێت بەکارهێنانی ناو یان قسەیەک یان وێنەیەکی لە خۆپیشاندانەکاندا قەدەغەیە".
ئاماژەی بەوەشکرد، داواکاری ئێوە چاکسازی سیستەمە بە هەموو جومگەکانیەوە بە (یاسادانان ، دادوەری، جێبەجێکردن) و لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران، کوتلەی سەدری بە هیچ جۆرێک سازش لە داواکارییەکانی ناکات.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەمشێوەیەیە:
- بەرێزی دەفەرموێت، ناوهێنانی من قەدەغەیە لە سروود و وتار و وێنە و لافیتە یان هەر شتێکی تر.
- ئارام .. تا کۆتایی بە هەموو وردەکارییەکانیەوە.
- داواكارییەكانتان بریتین لە چاكسازی لە سیستمدا بە هەموو وردەكاریەكانیەوە: لە دەسەڵاتی دادوەری و یاسادانان و جێبەجێكردن، هەروەها لێپرسینەوە لە گەندەڵەكان.. بە توندی قەدەغەیە داوای گەڕانەوەی بلۆكی سەدری بۆ پەرلەمان بكرێت.
- ئاسایش و حەشدی شەعبی ته‌نها برای ئێوه نین، به‌ڵكو له ئێوه‌ن و له‌نێو ئێوه‌ن و بۆ ئێوه‌ن. هێرشکردنە سەریان پێشێلکارییە بۆ سەر سەماحەتی سەدر خۆی.
- خۆپیشاندانەکە لە گۆڕەپانی تەحریرەوە بەرەو گۆڕەپانی ئاهەنگەکان دەبێت.
- ده‌زگای دادوه‌ری و مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی هێڵی سووره، هه‌رچه‌نده داوای چاكسازیشی بكه‌ین.
- به‌هۆی ئه‌و ئاماده‌بوونه زۆره‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، تكایه خه‌ڵك بێزار مەکەن.