قۆناغێكی دیكەی چەكی پارەی گەنم بەسەر جوتیاران دابەش دەكرێت


وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایدەگەیەنێت، سبەینێ قۆناغێكی نوێی وەرگرتنی چەكی پارەی گەنم بەسەر جوتیاراندا دابەش دەكرێت.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندوو، ئاگاداری جوتیارەكان دەكەنەوە ئەوانەی گەنمیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر كردوە سەردانی سایلۆ بكەن  بۆ وەرگرتنی چەكی 2022 لە ژمارەی (1427) دەست پێدەكات تاكو ژمارە (1631) لەڕۆژی چوار شەممە 2022/8/17.

جێی ئاماژەیە سەرەتای ئەم مانگە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان رایگەیاندبوو، حكومەتی عێراق بڕی زیاتر لە 97 ملیار دیناری وەك پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2022ـی رەوانەی هەرێم كردوە و  لە ئایندەیەكی نزیك دەست بە دابەش كردنی دەكرێت.



PM:08:43:16/08/2022