سەبارەت بە پێشبینیكردن بۆ بارانبارین لە زستان روونكردنەوە دەدرێت


دەستەی كەشوهەوای عێراق رایدەگەیەنێت "هیچ ئاماژەیەكی دیار نییە بۆ پێشبینی كردنی باران بارین لە وەرزی زستان، بەڵام لیژنەیەك تایبەت بە پێشبینی باران بارین لە سەرەتای مانگی ئەیلول بە سەرپەرشتی دەستەی كەشوهەوا دەست بەكاردەبن".

عامر جابری، وتەبێژی دەستەی كەشناسی عێراق بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە "پێشبینی دەكرێت شەپۆلەكانی گەرما لە مانگی ئابدا بەردەوام دەبن، شەپۆلەكانی گەرما كۆتاییان نەهاتووە و بەردەوام دەبێت، چونكە هێشتا لە وەزری هاوینداین، بە تایبەتی لە مانگی ئاب كە كاتی گۆڕانی كەشوهەوا و بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمایە و لە ناوچەكانی باشوور بەدی دەكرێت".

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "لە كۆتاییەكانی مانگی ئایارەوە بەرزی پلەی گەرما بەردەوامە، عێراقیش كاریگەری كەمبوونەوەی پلەی گەرمی وەرزی لەسەرە، بە تایبەتی لە ناوچەكانی باشور كە جیاوازترە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و هەرێم".

سەبارەت بە پێشبینی بارانبارین لە وەرزی زستاندا، جابری وتویەتی "هیچ ئاماژەیەكی دیار نییە بۆ پێشبینی كردنی باران بارین لە وەرزی زستان، بەڵام لیژنەیەك تایبەت بە پێشبینی باران بارین لە سەرەتای مانگی ئەیلول بە سەرپەرشتی دەستەی كەشوهەوا دەست بەكاردەبن".



PM:11:55:16/08/2022