بهڕێوهبهرایهتی گشتی كهشناسی و بومهلهرزەی ههرێمی کوردستان پێشبینییەکانی كهشوههوای ئهمڕۆ چوارشەممە و سبەینێ پێنج شەممە شارەکانی هەرێمی بڵاوكردهوه.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێک کاتدا لە ناوچە شاخاوییەکان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، لەگەل بوونی تۆز و خۆڵێکی سوک، هەروەها خێراى با لەسەرخۆ و مام ناوەند دەبێت (٥ - ١٥) کم، مەوداى بینین (٧ - ٩) کم دەبێت
لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ بە تایبەتی لە کاتەکانی ئێوارەدا، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ڕۆژى پێشوو، هاوکات خێراى با لەسەرخۆ و مام ناوەند دەبێت (٥ - ١٥) کم، بەڵام لە کاتەکانی ئێوارەدا کەمێک چالاک دەبێت بۆ (٣٠) کم، بە تایبەت لە هەردوو پارێزگاى سلێمانی و کەرکوک، مەودای بینین (٦ - ٩) کم دەبێت.