سێ کەس بەتۆمەتی دزینی ٣٠٠ ملیۆن دینار لە سلێمانی دەستگیردەکرێن

ئەمڕۆ پێنج شەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان دەستگیرکردنی سێ کەسی بە تۆمەتی دزینی ٣٠٠ ملیۆن دینار راگەیاند.


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی گەرمیان لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیان" پاش دزینی ٣٠٠ ملیۆن دینار لە ناحیەی قەرەتەپە و هەڵاتنیان بۆ شاری سلێمانی و کردنەوەی دۆسیە بۆیان، دادوەر بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ سێ تۆمەتبار دەرکرد".


باسی ئەوەشکراوە، پاش کۆکردنەوە زانیاری ورد، ئاسایشی گەرمیان بە هاوکاری هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی توانیان هەر سێ تۆمەتبارەکە لە شاری سلێمانی دەستگیربکەن.


هەرلەڕاگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، دوابەدوای دەستگیرکردنیان تۆمەتبارەکان رادەستی ئاسایشی گەرمیان کران و لە ئێستاشدا بەپێی ماددەی ٤٤٤ لە یاسای سزادانی عێراق راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.



AM:08:59:18/08/2022