دەروێشەكانی شێخ نەهرۆ رێگری لە دروستكردنی بەرزەپردێك دەكەن


دەروێشەكانی شێخ نەهرۆ كەسنەزانی لە شاری سلێمانی رێگری لە دروستكردنی بەرزەپردێك دەكەن و پێیانوایە بەدروستكردنی ئەو بەرزە پردە تەكیەی شێخ نەهرۆ دەشارێتەوە.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە ژمارەیەكی زۆر لە دەروێشەكانی شێخ نەهرۆ كەسنەزانی لە شاری سلێمانی لەبەردەم تەكیەكەدا گردبوونەوە و رێگرییان كرد لە دەستكردن بە كاركردن لە پڕۆژەی دروستكردنی بەرزەپردێك لە نزیك تەكیەكەدا.

تەكیەی شێخ نەهرۆ كەسنەزانی دەكەوێتە نزیك باخی بەختیاری و یەكێكە لە دەروازەكانی هاتنە ناوەوە و رۆیشتن لە شاری سلێمانی بۆ گەڕەكەكانی بەكرەجۆ و راپەڕین و دەرەوەی شار.



PM:03:16:18/08/2022