بڕێکی دیکەی شایستە داراییەکانی جوتیاران گەیشتە هەرێم

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم رایدەگەیەنێت" بڕی (٢٧) ملیار دیناری دیکەی چەکی پارەی گەنمی جوتیاران ڕەوانەی هەرێم کراوە". 

نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمی کوردستان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە" بەشێکی دیکەی چەکی شایستەی دارایی جوتیاران بۆ ساڵی (٢٠٢٢) گەیشتووەتە هەرێم و دوای تەواوکردنی رێکارە کارگێڕی و داراییەکان دەست بە دابەشکردنی دەکرێت". 

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ پارێزگای هەولێر (١٥) ملیار دینار و بۆ پارێزگای سلێمانی حەوت ملیار دینار و بۆ پارێزگای دهۆک پێنج ملیار دینار هاتووە.


PM:07:21:18/08/2022