ئەمڕۆ هەینی ١٩ ئاب ساڵح محەمەد عێراقی، ناسراو بە وەزیری سەدر هێرشێکی
توندی کردەسەر لایەنە ڕکابەرەکانی و ڕایگەیاند، "بە دەبابەی ئەمەریکی جوون بۆ ئەمەریکا."
عێراقی لە نوێترین پەیامدا دەڵێت، "چوون بۆ سعودیە، دۆستی قەتەرن،
وە شوێنکەوتەی ئیماراتن، لەگەڵ دەبابەی ئەمریکی چوون بۆ ئەمەریکا، خاوەنی ئۆتۆمبێل
و فڕۆکە و ماڵ و باخی گرانبەهان."
باسی لەوەشکردووە " ئامۆژگارییان دەکەم کە ڕەوشتیان هەبێت، چۆن
دەتوانن ئەو کارانە بکەن کە ماڵەکانیان لە ماڵی جاڵجاڵۆکە لاوازترە و خاوەن هەڵوێستی
لاوازن."