مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا داوا لە وەزیری ناوخۆ دەکات، سەردانی شوێنی داڕمانی گردی مەزاری ئیمام عەلی لە کەربەلا بکات و هەوڵەکان بۆ رزگارکردنی ئەو کەسانەی لەژێر دار‌و پەردودا ماونەتەوە خێراتر بکرێن.
لای خۆشیەوە به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایگەیاند" به‌داخه‌وه ئەو روداوە دڵتەزێنەمان پێگەیشت کە گەلەکەمان لە روخانی مەزارگەی قەتارەی ئیمام عەلی توشی بوو".
راشیگه‌یاندوه" بانگەواز لە تیمە قارەمانەکانی بەرگری شارستانی و خۆبەخشەکان دەکەین، ئه‌و كه‌سانه‌ی گیریانخواردوە ڕزگار بکەن و یارمەتیان بدەن، پێویسته هه‌موو هه‌وڵه‌كان یه‌كبخرێن بۆ ڕزگارکردنی گیانی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تا ئێستا ده‌رنه‌هێندراون".
دوێنێ گردێک لە ناوچەی قەتارەی ئیمام عەلی لە کەربەلا روخا، کە لەسەر کانیاوێکی سروشتی لەناوچەکە دروستکراوە و (٣٠) کیلۆمەتر لە رۆژئاوای شاری کەربەلاوە دورە.