وێنە.. هاتوچۆی گەرمیان لەبارەی گۆڕینی ڕێگایەکی سەرەکی ئاگاداری دەداتە هاوڵاتیان

ئەمڕۆ دووشەممە، هاتوچۆی گەرمیان ئاگاداری شۆفێران دەكاتەوە كە لەسەر ڕێگای سەرەكی كەلار – سلیمانی لە ناحیەی "باوەنور" ەوە بەئاراستەی سلیمانی هەتا نزیك "چێشتخانەی باوەنور " گۆڕینی ڕێگا هەیە، بەهۆی كاركردنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان لە ڕاگەیانراوێكدا بڵاویكردەوە، ئاگاداری سەرجەم شۆفێرانی ئازیز دەكەینەوە لەسەر ڕێگای سەرەكی كەلار – سلیمانی لە ناحیەی "باوەنور"ەوە بەئاراستەی سلیمانی هەتا نزیك"چێشتخانەی باوەنور " گۆڕینی ڕێگا هەیە، بەهۆی كاركردنەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەكە ڕاشی دەگەیەنێت " تكایە بۆ ئەو مەبەستە ئاگاداربن بۆئەوەی لەڕووداوی نەخوازراو بەدووربن" .



AM:10:37:22/08/2022