یانەی ریاڵ،مەدرید پێش ئەوەی بەرەو مانچستەر یونایتد بڕوات، کۆنگرەیەکی ماڵئاوایی بۆ کاسیمیرۆی ئەستێرەی بەڕازیلی ئەنجامدا، کە خێزانەکەی و زۆرێک لە هاوڕێکانی ئامادەی بوون.
یاریزانە تەمەن 30 ساڵەکە نەیتوانی هەستەکانی خۆی بشارێتەوە، چونکە لە میانی کۆنفرانسەکەیدا لەبەردەم میدیاکاندا فرمێسکەکانی دەڕشت، بە ئامادەبوونی کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەر و فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکە.
کاسیمیرۆ وتی: ئەم یانەیە بەردەوام دەبێت لە بردنەوە و ناسنامەی ئەم شارەیە، ڕۆژێک دێت بەدڵنیاییەوە دەگەڕێمەوە، دڵنیام ئەوەی فێربووم سوودی دەبێت بۆ من، سوپاس بۆ سەرۆک، زۆر سوپاس و لەگەڵ تۆدا یانەکە داهاتوویەکی گەشی دەبێت، هالا مەدرید”.
فلۆرنتینۆ پێرێزیش وتی"کاسیمیرۆ یەکێکە لە تایبەت و گرنگترین یاریزانەکانی دەیەی ڕابردوومان و هەرگیز ئاستی تۆ لەبیر ناکەم بەرامبەر دۆرتمۆند، تۆ بوویتە یەکێک لە گرنگترین یاریزانەکانمان، ئەمڕۆش ڕۆژێکی زۆر تایبەتە بۆ ڕیاڵ مەدرید".
لەکۆتایدا کاسیمێرۆ وتی: "بۆ هەمیشە سوپاسگوزاری تۆم سەرۆک،دەمەوێت سوپاسی هەمووان بکەم، دایکم، هاوسەرەکەم، ئەم یانەیە، هەموو یاریزانەکان و هاوڕێیانم".