بازرگانی عێراق: ئارد گران نابێت


وەزارەتی بازرگانی عێراق گرانبوونی زیاتری نرخی ئاردی ڕەتكردەوە و رایدەگەیەنێت، تاكو وەرزی بازاڕكردنی ئایندە ئارد دابینكراوە. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایگەیاندووە "ئەو پڕوپاگەندانە ڕەتدەكەینەوە كە دەڵێن گوایە نرخی ئارد بەرزدەبێتەوە بۆ 100 یان 150 هەزار دینار، وەزارەت ئاردی دابینكردووە بۆ وەرزی بازاڕكردنی داهاتوو و ئەو ئاردەی كە هاوردەدەكرێت پێداویستیەكان پڕدەكاتەوە."  

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە "وەزارەت چووەتە ناو چەند پڕۆژەیەكەوە پاش ڕاستاندنی لەلایەن ئەنجومەنی وەزاری ئابووریەوە ئەویش وەكو هاندانێك بۆ كەرتی تایبەت."  




AM:12:09:23/08/2022