هاوڵاتییەکی تەمەن (٤٠) ساڵ لە سنوری قەزای ئامێدی لە کاتی ڕاوکردنی بەراز، بە هەڵە فیشەکێکی چەکی تاپڕی بەردەکەوێت و گیان لەدەستدەدات.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی (سپی) ڕاگەیاند" بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٢ هاوڵاتییەک لەگەڵ ژمارەیەک ئامۆزا و هاوڕێکانی لە گوندی مەهیدە لە ناحیەی دێرەلوکی سەر بە قەزای ئامێدی، چوون بۆ ڕاوکردنی بەراز، بەڵام بەهەڵە فیشەکێک لە دەستی ئامۆزایەکی دەردەچێت و لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکرد، قوربانییەکە ناوی (جوتیار مستەفا)یە و تەمەنی (٤٠) ساڵانە، خەڵکی گوندی مەهیدەی سەر بە قەزای ئامێدی-یە، لە ئێستاشدا تەرمەکەی ڕەوانەی پزشیشکی دادی دهۆک کراوە و لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکانیش لەسەر ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.