ڤیدیۆ.. کتێبی ژیان و دژایەتیکردنی گەندەڵی جەلالی سام ئاغا بڵاوکرایەوە

کتێبی کار و هەڵوێست و ژیانی کەسایەتی ناسراوی کوردستان، جەلال سام ئاغا لە سێ بەرگدا بلآوکرایەوە.

ئەم کتێبە سێ بەرگەی جەلالی سام ئاغا کار و ژیان و هەڵوێست و دژایەتیکردنی ئەم کەسایەتییەی گرتۆتە خۆی کە لە کاروانی ژیانیدا پیایدا تێپەڕیووە.

بەشێکی کتێبەکەی جەلالی سام ئا‌غا بە پێنوسی هاوڕێکانی نووسراوەتەوە کە تایبەتە بە رای هاوڕێکانی لەسەر کار و چالاکی و هەڵوێستەکانی ئەو کەسایەتییە لە بواری ژیانی گشتی و ئەو پرسە چارەنووسسازانەدا کە روبەڕووی خەڵکی کوردستان بۆتەوە.

لە کتێبەکەی جەلالی سام ئاغادا تیشک خراوەتە سەر ئەو بەخشینانەی کە ناوبراو لە ماڵ و موڵكی تایبەتی خۆی بەخشیوویەتی بە بواری پەروەردە و تەندروستی. 

کتێبەکە سێ بەرگە بە خۆڕایی دەبەخشرێ بەو خوێنەرانەی کە ئارەزووی خوێندنەوەی ژیان و هەڵوێستەکانی ئەم کەسایەتییە دەکەن.

جەلال سام ئاغا کەسایەتییەکی ناسراوی باشوری کوردستانە، بە درێژایی تەمەنی لە کاری حکومیدا لە هەر پۆستێکدا بووبێت، بە دواین پۆستیشیەوە کە سەرۆکی دیوانی چاودێری دارایی بووە دژایەتییەکی سەرسەختی گەندەڵی کردووە.



AM:11:30:23/08/2022