ئەمڕۆ ٢٣ی ئابی ٢٠٢٢، چوارچێوەی هەماهەنگیڕاگەیاندراوێکی بڵاویکردەوە، هەموو جۆرە گفتوگۆیەک لەگەڵ
رەوتی سەدر رەتدەکاتەوە.
چوارچێوەی هەماهەنگی ئەوەش ڕادەگەیەنێت، "حكومەت
بەرپرسیارە لە پاراستنی موڵكی دەوڵەت، گیانی فەرمانبەران و بەتایبەتی دەسەڵاتی
دادوەری".
چوارچێوەی هەماهەنگی سەرکۆنەی هەڵکوتانە سەر ئەنجومەنی
باڵای دادوەری دەکات لەلایەن لایەنگرانی سەدر، داواش دەکات هێز و لایەنە سیاسییەکان
بێدەنگ نەبن لە بەرامبەر ئەو پێشێلکارییە و ئیدانەی بکەن.
لەو راگەیەندراوەدا چوارچێوەی هەماهەنگی راشیگەیاندووە،
تا خۆپیشاندەران لەبەردەم دامودەزگاکانی دەوڵەت نەکشێنەوە ئامادەنین هیچ جۆرە
گفتوگۆیەک لەگەڵ رەوتی سەدر بکەن و داواشیکرد، شکۆ بۆ وڵات بگەڕێندرێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە لایەنگرانی سەدر خۆپێشاندانەکەیان
لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە گواستەوە بەردەم ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق.
لــه
راگهیهندراوێكدا، ئهنجومهنی دادوهری عێراق سهركۆنهی خۆپیشاندانهكانی لایهنگرانی
سهدری كرد و، رایگهیاند، تهواوی كارهكانی دادگاكانی لــه عێراق ههڵدهپهسێرێت.