برایسوایت ڕێگری دەکات لە گواستنەوەی بۆ یانەی ریاڵ مایۆرکا



 گواستنەوەی مارتن برایسوایت هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە بۆ یانەی ریاڵ مایۆرکا وەستاوە، ئەوەش بەهۆی داوای مووچەی زیاتر لەوەی کە لە یانە کەتەلۆنییەکە دەیکرد.

 وە ڕۆژنامەی "موندۆ دیپۆرتیڤۆ" ئاشکرای کردووە کە بارسا کە دەیەوێت ڕزگاری بێت لە برایسوایت بۆ ئەوەی بتوانێت  بەرگریکاری نوێی فەرەنسی یۆلێس کۆندی تۆمار بکات، بەهۆی ئەو داوایەی دانیمارکیەکە لە مایۆرکا دەکات، ڕووبەڕووی قەیران دەبێتەوە.

 برایسوایت تەمەن 31 ساڵ، تا هاوینی 2024 گرێبەستی لەگەڵ بارسا هەیە و راهێنەری تیپەکەش چاڤی هێرناندێز پشت بەو یاریزانە نابەستێت.

 خافێر ئەگوێری راهێنەری مایۆرکا ئاواتەخوازە برایسوایت بخاتە نێو ڕیزەکانی لیگانێسەوە، کە پێشتر لە ژێر دەستی ئەودا یاریی دەکرد، کاتێک بارسا لەو کاتەدا بە بڕی 18 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستی لەگەڵدا کرد.


PM:03:42:23/08/2022