بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لەکاتی چوونی خۆپیشاندەرانی تەیاری سەدری بۆ بەردەم ئەنجومەنی
دادوەری ڕووداوێکی سیاسی گەورەی لێکەوتەوە.
هەموو بەرپرسە
عێراقییەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ئەو ڕووداوە هاتنە دەنگ و داوایانکرد کە ڕاستە
خۆپیشاندان مافێکی ڕەوایە ودەستورییە، بەڵام پێویستە دامەزراوەکانی دەوڵەتیش بپارێزرێت
بۆ ئەوەی کاری خەڵک بەڕێبکەن.
ئەم رووداوە دۆخەکەی
زۆر ئاڵۆز کرد و پەرچەکرادەرەکان تا دەهات
بە هێزتر دەبوو، ئەم ئێوارەیەش وەزیرەکەی سەدر بڕیاری دا خۆپیشاندەران بکشێنەوە بۆ
بەردەم بینای پەرلەمانی عێراق و لەوێ دێژە بە خۆپیشاندان بدەن.