ئەمڕۆ ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی دەربارەی دەستپێکردنەوەی دەوامی ئاسایی زانکۆ کۆبووە و کاتەکەی دیاریکرد.
پڕۆفیسۆری یاریدەدەر پێشرەو حەمەجان عەزیز، ی. سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی زانکۆی سلێمانی لە سەرۆکایەتی زانکۆی سلێمانی کۆبوونەوە و بڕیاریان لەبارەی کۆمەڵێک پرسی تایبەت بە رێکخستنەوەی دەوامی زانکۆ و کاروباری خوێندکارانەوە دا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا رۆژی ١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٢ دەوامی ئاسایی زانکۆ دەستپێبکاتەوە و پێشوازی لە خوێندکاران بکرێت و بەشە ناوخۆییەکان دابەشبکرێت، هاوکات لە ١٧ی ئەیلولی ٢٠٢٢ وانەی سەرجەم بەش و کۆلێژەکان دەستپێدەکاتەوە.