پەیامێكی توند لە وەزیرەكەی سەدرەوە


وەزیرەكەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایدەگەیەنێت "لایەنەكان تەنها دەیانەوێت كاریگەری خۆیان بەهێز بكەن و دەیانەوێت حكومەتێك پێكبهێنن، ئەوەی ماوە بیفرۆشن".

ساڵح محەمەد عێراقی كە وەزیرەكی سەدر ناسراوە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە "پەرلەمانی عێراق پاساوی سوێندخواردنی نەداوە و نەیتوانیوە ئەركەكانی خۆی جێبەجێ بكات، دەسەڵاتی دادوەریش لە ترس یان تەماح گەندەڵی پشتگوێ خستوە و بەڵگە و دزەكردنی دەنگ و ڤیدیۆی پشتگوێ خستوە".  

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردوە "ئەو لایەنانەی كە تەنیا خەمیان بەهێزكردنی پێگەی خۆیانە، دور لە خۆشەویستی نیشتمان و هەست بە نیگەرانی خەڵك ناكەن، ئەوانە سوكایەتی بە داواكاری چاكسازی دەكەن، چونكە دەیانەوێت حكومەتێك پێكبهێنن بۆ ئەوەی فرۆشتنی ئەوەی كە لە عێراق ماوەتەوە تەواو بكەن و پاشماوەی سامان و بەخششەكانی تاڵان بكەن و ئەوانەی تا ئێستا ملكەچییان نەكردوە، ملكەچ بكەن".  

ساڵح محەمەد عێراقی لە پەیامەكەیدا دەڵێت، "دژایەتی سەرۆك وەزیرانی عێراق زیادیكردوە و بێ بودجەیە و لەژێر ئەو هەڕەشەیەدایە كە نەتوانێت ئەركەكانی جێبەجێ بكات و وەزیرەكانیش بێدەسەڵاتن".




AM:10:46:25/08/2022