سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی هۆكاری دواكەوتنی مووچە ئاشكرا دەكات



سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان هۆكاری دواكەوتنی موچە لە سلێمانی بۆ "ململانێی سیاسی" دەگەڕێنێتەوە و دەڵێت هەركاتێك ئەوە چارەسەر كرا كێشەكە كۆتایی دێت.  

زیاد جەبار، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان كە هاوكات سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیشە بە دەنگی ئەمەریكای راگەیاندووە  "كێشەی موچەی سلێمانی پەیوەندی بە ململانێی سیاسەوە هەیە كە حكومەتی هەرێم دەیكات، سیمایەكی دوو ئیدارەی هەیە لە هەرێمی كوردستاندا ئەوە ڕاستیە، هەر كاتێك حكومەت موچە لە ململانێی سیاسی بهێنێته ‌دەرەوە، گرفتەكە كۆتایی پێدێت".  

زیاد جەبار وتویەتی "دابینكردنی پارە بۆ مووچە لەدوو سەرچاوەی داهاتەوەیه،‌ یەكەم سەرچاوەی نەوت مانگانە بڕێك پارە دەخرێتەسەر حسابانی وەزارەتی دارایی لە پارەی فرۆشتنی نەوت بڕێكی دەنێردرێت بۆ پارێزگای سلێمانی و پارێزگای هەڵەبجە بڕێكیشی بۆ پارێزگای دهۆك و پارێزگای هەولێره".  

  

هەروەها وتویەتی "بەشێكی ئەوەی دەمێنێتەوە لەسەر داهاتی ناوخۆیە بەداخەوە كە ئەمە دەڵێم 43% بە 57% دیاری دەكەن و لەداهاتی ناوخۆ دیاری بكرێت، مانگانە ئەو بڕەی دیاری دەكرێت بۆ هەولێر و دهۆك، وە ئەو بڕەی دیاری دەكرێت بۆ سلێمانی 43% یە، ئیتر هیچ حساباتێك لەسەر ئەوەنییە ئایا داهاتی سلێمانی لەو مانگەدا چەند بووە؟ ئایا بەشی ئەو بڕە دەكات بەنوسراوێكی مەركەزی لە وەزارەتی داراییەوە بۆیان دەكرێت، بۆنموونە دەڵێم ئەم مانگە 43% بڕی 78 ملیار دینار دەكات كە مانگانانە گۆڕانكاری بەسەردا دێت واتە 78 ملیار دینار دیاریبكرێت بۆ تەمویل كردنی مووچه. "  

سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەوەشی وتووە "بێجگه ‌لەوەش مانگانە 15 ملیاریش لە داهاتی سلێمانی بۆ بودجەی تشغیلی هەر سێ سەرۆكایەتیكە دەڕوات لە پشكی سلێمانی دەبڕدرێت، وایلێدێت داهاتی سنوری پارێزگای سلێمانی بەشی تەموویلی مووچە و بەشی پێداویستیەكانی دامودەزگاكان خزمەتگوزارییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی ناكات، وایلێهاتووە ئێستا نزیكەی 35 ملیار مانگانە كورت دەهێنێت. "  

وەك سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی هەرێم باسیكردووە، بۆ تەواوكردنی موچەی مانگی 7 ی سلێمانی بەشێك لە داهاتی ناوخۆی مانگی 8 بەكارهاتووە.  



AM:11:04:25/08/2022