١٢٠ ملیار دینار لە شایستەی دارایی جوتیاران دەگاتە هەرێمی کوردستان

ڕێبوار ئەورەحمان ڕایگەیاند " سەبارەت بە شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵانی ١٤ و ١٥ و ١٦، ئەمڕۆ لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق قسەمان کرد و پێیان وتین بڕی ١٢٠ ملیار دینار دەگاتە هەرێمی کوردستان.

رێبوار ئەورەحمان ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند،  "سەبارەت بە شایستە داراییەکانی جوتیاران بۆ ساڵانی ١٤ و ١٥ و ١٦، ئەمڕۆ لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق قسەمان کرد و پێیان راگەیاندین کە هەفتەی داهاتوو وەک یەکەم گوژمە بڕی ١٢٠ ملیار دینار لە کۆی ٣٠٨ ملیار دینار دەگاتە هەرێمی کوردستان.


ناوبراو ڕاشیگەیاند، "دوێنێش لە کۆبونەوەی لیژنەی دارایی کە لەبەغدا بەسترا، بەندە داوامکرد کە وەک لیژنە داوای روونکردنەوە لە وەزارەتەکانی دارایی و بازرگانی بکەین سەبارەت بە هۆکارەکانی دواکەوتنی ناردنی ئەو شایستەیە بۆ هەرێم، لەکاتێکدا لە یاسای کتوپڕی ئەمنی خۆراکی وەک بڕگەیەکی تایبەت چەسپاندومانە.



PM:06:51:25/08/2022