سۆران.. لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا نۆ كەس بوونە قوربانی

هاتوچۆی سۆران ڕایدەگەیەنێت" لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە جۆری پێکدادان نۆ كەس برینداربوون". 

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕووداوێكی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان لەسەر رێگای (خەلیفان سپیلك)، لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری شۆڤرلێت ئەڤیۆ و سكانیا بارهەڵگر ڕوویدا". 
ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی ڕووداوەكەوە نۆ كەس بریندار بوون، بە مەستی وەرگرتنی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەكراون و داواش لە شوفێران دەكەین پابەندی یاساكانی هاتووچۆ بن.


PM:07:01:25/08/2022