ڤیدیۆ.. محەمەدی شەشەم پادشای مەغریب بە سەرخۆشی لە پاریس دەردەکەوێت


لە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە محەمەدی شەشەم پادشای مەغریب بە سەرخۆشی لە شەقامەکانی پاریس دەردەکەوێت.

ڤیدیۆیەکی پادشای مەغریب لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکرێتەوە کە سەرخۆشە و قاچی تێکەڵ دەبێت و ، پاسەوانەکانی بە جلی مەدەنیەوە بەدەوریەوەن و ناهێڵن وێنەی بگیرێت.

محەمەدی شەشەم کە کوڕی حەسەنی عەلوی دووەمە لە دایکبووی ١٩٦٣ و پادشای ژمارە ٢٣ ی وەچەی عەلەوییەکانی فەیلالینەو، دوای مردنی باوکی لە ١٩٩٩دا کرا بە پادشا.

بڕوانامەی دکتۆرای لە زانکۆی نیس سۆفیا ئەنتیبلوس لە فەرەنسا وەرگرتووەو، لە وەچەی کوڕی عەلی ئەبوتالیبە.

بۆ بینینی ڤیدیۆکە جۆینی تێلیگرامی سپی بکە..https://t.me/speemedia




PM:09:55:25/08/2022