ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. دوو گەنج کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

دوو گەنجی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ماوەکانی ڕۆژانی ڕابردوودا هەوڵی خۆکوشتنیان دا و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو، گەنجێکی تەمەن (٢٣) ساڵی خەڵکی گوندی مەوی سەر بە شاری دیواندەرە بە ناوی (سیرووس ئەسەدی)، بەهۆی کێشەیەکی خێزانی و لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، دوێنێ پێنجشەممە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٢ گەنجێکی دیکەی تەمەن (٢٥) ساڵی خەڵکی (ئیلام) بە ناوی (محەمەد حوسێن مەلەکی) بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە لە ڕێگەی بەکارهێنانی چەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


AM:12:35:26/08/2022