عەبدولەتیف سەلەفی: هاوسەرگیری مسیار بۆ هەندێك كەس رێگەپێدراوە


د.عەبدولەتیف ئەحمەد ناسراو بە د.عەبدولەتیف سەلەفی رایدەگەیەنێت "ھاوسەرگیریی مسیار بۆ ھەندێك كەسی تایبەت رێگەپێدراوە، بەڵام ژن هەیە 10 جار ئەو هاوسەرگیرییەی كردوە".

د. عەبدولەتیف ئەحمەد، رێبەری رەوتی سەلەفی لەھەرێمی كوردستان ‌رایگەیاندووە "هاوسەرگیریی مسیار لە هەندێك حاڵەتی دەگمەندا و بە مەرجی رەزامەندی سەرپەرشتیاری ژنەكە رێگەی پێدراوە، بەڵام ئەوەی ئێستا لە هەرێمی كوردستان دەگوزەرێت دوورە لە شەرع و ئاین". 

ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە "ژن هەیە لە هەرێمی كوردستان بەبێ رەزامەندی باوك و برای 10 جار هاوسەرگیریی مسیاری كردووە، هەیە كوڕی هەیە و كەس نازانێت! هەیە تەلەفۆنی بۆ من كردووە و وتوویەتی: مامۆستا تێكەوتم و هەڵەم كرد، هاوسەرەكەم تەنیا بۆ چەند كاتژمێرێك  منی دەوێت و دەمخاتە نێو سندوقی ئۆتۆمبێلەكەی تاوەكو دەچینە نێو ئەو شوێنەی یەكتر دەبینین! ئەمە لەكوێی ئایندا جێگەی هەیە!".

عەبدولەتیف سەلەفی دەڵێت "هاوسەرگیریی بۆ ئارامی ژن و پیاو و پێكەوەنانی ماڵ و خستنەوەی نەوەی تەندروستە و ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت بەناوی هاوسەرگیرییەوە كارێكی دوور لە شەرعە".



AM:11:12:26/08/2022