وێنە و ڤیدیۆ.. تاتڵیساس دوای ڕووداوی هاتووچۆکە بەم شێوە دەردەکەوێت و گۆرانی بۆ هەوادارانی دەڵێت

پاش ئەوەی دوێنێ پێنج شەممە گۆرانیبێژی دیاری وڵاتی تورکیا ئیبراهیم تاتڵیساس، لە شارۆچکەی بۆدروم سەر بە پارێزگای موغڵا تووشی ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ بوو، دوای وەرگرتنی چارەسەر نەخۆشخانەی بەجێهێشت و گۆرانی بۆ هەوادارەکانی دەڵێت. 

تاتڵیساس راستەوخۆ دوای دەرچوونی لە نەخۆشخانە، لە ڕێستۆرانتی یاڵیکاڤاک بە قاچی پێچراوەوە و لەسەر کورسی عەرەبانە لە شەوە ئاهەنگێکدا چەند گۆرانییەکی پێشکەشی هەوادارەکانی کرد. 

دوێنێ ئیبراهیم تاتڵیساس گۆرانیبێژی ناوداری باكووری كوردستان و توركیا لە شاری بۆدروم تووشی ڕووداوێکی سەختی هاتوچۆ بوو.

هەروەها میدیاکانى تورکیاش بڵاویانکردەوە، روداوەکە لە نێوان بارهەڵگرێک و ئۆتۆمبێلە تایبەتییەکەى ئیبراهیم تاتڵیساس لە جۆرى (ڤى ئای پى) رویداوە، پاشان هەردوو ئۆتۆمبێلەكە كەوتوونەتە خوارەوە.

ئیبراهیم تاتڵیساس لە ١ی یەنایەری ساڵی ١٩٥٢ لە شاری ئورفە لە دایکێکی کورد و باوکێکی عەرەب لەدایکبووە و نازناوی ئیبۆی وەرگرتووە و پێشکەشکاری بەرنامەی بە ناوبانگی (Ibo Show) بووە و لە چەندین فیلمی سینەمایدا کاریکردووە وەک ئەکتەر.

ئیبراهیم لە ساڵی (١٩٧٨)ەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە، ساڵی (٢٠٠٧) لە هەڵبژاردندا خۆی کاندید کرد، بەڵام شکستی هێنا، تاتڵیساس دواتر چەند چالاکییەکی کرد لە بواری گەشتیاری و چێشتخانە و کاری بازگانی و پڕۆژەی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان لە عێراق، بەڵام دواتر پڕۆژەکەی لەگەڵ عادل موتەحیدە شکستی هێنا و لە ساڵی (٢٠١١)دا ئیبۆ ڕووبەڕووی هەوڵێکی تیرۆرکردن بووەوە و فیشەک بە سەرییەوە نرا.


PM:04:25:26/08/2022