به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزەی هه‌رێمی کوردستان پێشبینییەکانی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ شەممە و سبەینێ یەکشەممەی شارەکانی هەرێمی بڵاوكرده‌وه.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەور، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ.
لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێ پەڵە هەور، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ.