مەرجێکی نوێ لە سەدرەوە بۆ ڕێککەوتن ڕادەگەیەندرێت

موقتەدا سەدر، پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "دەبێت هیچ کەس و لایەنێک کە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ وە بەشداریان لە پرۆسەی سیاسی کردووە، بەشداری حکومەت نەکەن.  

ئەمڕۆ شەممە، ٢٧ ی ئاب ساڵح محەمەد عێراقی، ناسراو بە وەزیری سەدر لە تویتێکدا ڕایگەیاند، "شتێکی گرنگتر لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە هەیە، ئەویش بەشداری نەکردنی هەموو ئەو پارت و کەسایەتیانەیە کە لە دوای داگیرکاری ئەمریکاوە لە ٢٠٠٣ تا ئەمڕۆ بەشدارییان لە پرۆسەی سیاسی کردووە بە هەموو سەرکردە و وەزیر و پلە تایبەتەکانی سەر بە لایەنەکان بە ڕەوتی سەدریشەوە." 

وتیشی  " ئێمە ئامادەین  بۆ واژۆکردنی ڕێکهەوتنێک لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا کە ئەمە لەخۆ بگرێت."  

وەزیرەکەی سەدر ئەوەشی ڕاگەیاند  "ناکرێت بڵێین ئەمە لەدوای هەڵبژاردنەکانی داهاتووەوە جێبەجێدەکرێت، هەروەها بە خوێنیش بەدی نایەت." 

باسی لەوەشکرد، ئەگەر ئەمە بەدی نەهێنرێت، ئەوا هیچ بوارێك بۆ چاكسازی نییە و پێویست ناكات ئێمە دەستوەردان بکەین لەو شتانەی لە داهاتوودا ڕوودەدەن.  

 



PM:04:39:27/08/2022