وێنە.. رێباز حەملان وێنەیەکی نوێی خۆی و براکانی بڵاودەکاتەوە

دوی ئەوەی ژمارەیەک میدیای سلێمانی بڵاویانکردەوە کە برایەکی ڕێباز حەملان لەگەڵ کۆمەڵێک سەرمایەدار و بازرگانی سلێمانی دەستگیرکراون، ئەمشەو ناوبراو وێنەیەکی خۆی و هەردوو براکەی بڵاوکردەوە.

ئەمشەو شەممە ٢٧ ی تەموز رێباز حەملان یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت بۆ كاروباری ئەنجومەنی راژە وێنەیەکی لەگەڵ هەردوو براکەیدا بڵاوکردۆتەوە، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە هیچ برایەکی دەستگیرنەکراوە.

ئێوارەی ئەمڕۆش دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی دەستگیرکردنی براکەی، نووسینگەی رۆژنامەوانی ناوبراو روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوەو ئەو هەواڵەی رەتکردەوە.

رێباز محەمەد حەملان لەسەرەتای دروستبوونی گٶڕانەوە وەک کادیرێکی ئیداری ئەو حیزبە دەرکەوت، دواتر بە فەرمانی رێکخەری کۆچکردووی گۆڕان، نەوشیروان مستەفا کرایە وەزیری دارایی لە کابینەکەی نێچیرڤان بارزانیدا، دوای کۆچکردنی نەوشیروان مستەفا ناوبراو چووە ریزەکانی پارتیەوەو لەم کابینەیەی مەسرور بارزانیدا کرا بە یاریدەدەری سەرۆکی حکومەت بۆ کاروباری ئەنجومەنی راژە.



PM:11:01:27/08/2022