سبەی یەک شەممە پارەی جوتیاران دابەشدەکرێت


 وەزارەتی بازرگانیی هەرێم ئاگاداری ئەو جوتیارانە دەکات کە گەنمیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر کردووە سبەینێ یەک شەممە سەردانی سایلۆ بکەن بۆ وەرگرتنی چەکی پارەکانیان.

وەزارەتی بازرگانیی هەرێم لە ڕایگەیاندراوێکدا، دەڵێت  "ئاگاداری برا جوتیارەکان دەکەینەوە ئەوانەی گەنمیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر کردوە سەردانی سایلۆ بکەن".

هەروەها هاتووە ئەو سەردانە بۆ وەرگرتنی چەکی ٢٠٢٢ لە ژمارەی (٢٦٣٢) دەست پێدەکات تاکو ژمارە (٣٢٤٨) لەڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٢/٨/٢٨ بۆ ئاگاداریتان لەگەڵ ڕێزماندا."   



PM:11:42:27/08/2022