بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە لە سنوری کەرکوک کەسێک دەکوژرێت

کەمێک پێش ئێستا لە چەمی بەیانلو لە سنوری ناحیەی لەیلان دەستڕێژی گوللە لە دوو هاوڵاتی کورد کرا. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە لایەن چەن چەکدارێکی نەناسراو دەستڕێژی گوللە لە دوو هاوڵاتی کورد کرا، کە بە هۆیەوە یەکێکیان گیانی لەدەستدا و هاوڵاتیەکی دیکەش بریندار کرا". 

وتیشی" لە ئێستادا هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لەسەر رووداوەکە دەسپێکردووە بە ئامانجی دۆزینەوەی ناسنامەی تەقەکەرەکان و دەستخستنی زانیاری ورد لەسەر رووداوەکە". 


PM:05:38:28/08/2022