لەسەر دۆسیەی تاڵانکردنی زەویەکانی سلێمانی
ئەندامیکی پێشووی ئەنجومەنی باڵای شارەوانی دەستگیر دەکرێت

جارێکی تر هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ئەندامێکی پێشووی ئەنجومەنی باڵای شارەوانی سلێمانی دەستگیردەکەن.

بەپێی زانیارییەکانی " سپی " کۆتایی هەفتە جارێکی تر هێزە ئەمنییەکان لەسەر پرسی  بەتاڵانبردنی زەویەکانی سلێمانی، ئەندامێکی پێشووی ئەنجوومەنی باڵای شارەوانیان دەستگیرکردووە.

توانا کەمال کە سەرۆکی پێشووی شارەوانی بوو، لیژنەیەکی باڵای شارەوانی لەکاتی خۆیدا پێکهێنا، ئیستا لەو لیژنەیە چوار ئەندامیان  دەستگیرکراون، ئەوەی ماوەنەتەوەو دەستگیرنەکراون، سەرۆکی پێشووی شارەوانی و جێگرەکەی و ئەندامێکی دییە.

بەپێی زانیارییەکانی " سپی " لە هەفتەی رابردوودا هەواڵی دەستگیرکردنی شەش بەرپرسی ئێستا و پێشووی شارەوانی سلێمانی لەسەر بەتاڵانبردنی زەویەکانی سلێمانی، بڵاوکردەوە.




PM:11:50:28/08/2022