گەنجێک لە ئاهەنگی بووک گواستنەوە گوللە بەر سەری دەکەوێت

دوێنێ لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوەدا لە شارۆچکەی سەرسنکێ سەر بە قەزای ئامێدی گولـلەیەک بەر سەری گەنجێک دەکەوێت و بەسەختی برینداردەبێت.

 

یەکێک لە خزمە نزیکەکانی گەنجەکە ڕایگەیاندووە " گولـلەکە بەر سەری گەنجەکە کەوتووە و دەستبەجێ گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و ئێستادا لە یەکێك لە نەخۆشخانە ئەهلییەکانی شاری دهۆک لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە و، دۆخی خراپە و ھەوڵدەدرێت گولـلەکە لە سەری دەربھێنرێت".

 

گەنجەکە ناوی (دانەر غازی)  و تەمەنی ٢٠ ساڵە، تا ئێستاش نازانرێت گوللـەکە لە کوێوە ئاراستەکراوە.

 

 



AM:11:51:29/08/2022